به‌هۆی سووکایه‌تیی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری هەمەدان بە ئایینی یارسان دوو کوردی بڕوادار به‌و ئایینه خۆیان سووتاند.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به کوردستان و کورد دوو کوردی خەڵکی
شارەکانی سەحنەو هەمەدان بەناوەکانی حەسەن رەزەوی و نیکمەرد تاهیری له
رۆژانی سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌دا جۆزەردان بەنێشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین
بە سووکایەتیی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی‌یه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانبه
ئایینی یارسان، خۆیان سووتاندوه.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته حەسەن رەزەوی که پێشتر خۆی سووتاندبوو، ئێستا
له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی شاری تاران له‌ژێر چاوه‌دێریی پزیشکی دایه، به‌ڵام
نیک مەرد تاهیری که خەڵکی شاری سەحنەی کرماشانه‌و رۆژی چوارشەممەم ١٥ی
جۆزەردان لە سه‌ر گۆڕی باباتاهیر هه‌مه‌دانی‌و به‌به‌رچاوی خەڵک خۆی ئاگر
ده‌داو به‌هۆی قووڵیی برینه‌که‌ی ده‌سبه‌جێ گیانی له ده‌ست ده‌دا.
شایانی باسه که هۆی بێزاری‌و رقی ئه‌و دوو که‌سه‌و خۆسووتاندنیان بۆ
سوکایه‌تیی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی‌یه‌کانی رێژیم به شوێنکه‌وتووانی ئه‌و
ئایینه ده‌گه‌رێته‌وه‌و گوتویانه که ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری هه‌مه‌دا
چه‌ند ڕۆژ له‌وه پێش هاوڵاتی‌یه‌کی یارسانی‌یان قۆڵبه‌ست‌و بۆ ئه‌تک‌کردنی
سمێلیان تاشیوه، که سمێل‌تاشین له ئایینی یارسان‌دا به
سووکایه‌تی‌یه‌کی گه‌وره داده‌نرێ.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر